رثبازي سيستةمي بةذثوةبةرايةتي گشت داگر

کۆمپانیای چیمەنتۆی (سامان غرب)، یەکێکە لە گەورەترین بەرهێنەرانی جۆرە جیاوازەکانی چیمەنتۆی ڕەش، کە لە پارێزگای کرماشان بە دوو هێڵی بەرهەمهێنان، هەر یەکە بە توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە ٣٥٠٠ تەن، بە قبووڵکردنی هزری بازرگانی لەسەربنەمای ڕیسککردن، هەنگاوێکی گەورەی ناوە بەرەو چاکسازی و پاراستنی چالاکییەکانی دەزگاکەمان لە پێناو بەدیهێنانی کواڵیتی بەرهەمەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندیی کڕیاران و ڕەوتی ژینگەپارێزانە و ئاسایش و تەندروستی پیشەیی و تەندروستی ستافو باشتر بەکارهێنانی وزە و هەموو ئەمانەش بە ڕەچاوکردنی پێوەرە یاساییەکان و بڕیارە کارپێکراوەکانی بواری پیشەسازی. هەر بەم بۆنەوە، دەزگای ئێمە بەڵێندەدات بە جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

images6

 

  • چاکسازی بەردەوامی سستەمی چاودێری کواڵیتی هاوکات لەگەڵ ڕەچاوکردنی پێوەرە یاساییەکان و پێداویستییەکان و بڕیارە کارپێکراوەکانی کڕیاران؛
  • گرینگیدانی تایبەت بە بەرهینانی چیمەنتۆ بە نرخی گونجاو بۆ ئامادەبوون لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات؛
  • بەدیهێنانی پێداویستە و هیواکانی هەردوو لایەن؛
  • جێبەجێکردنی پیویستییەکان بۆ بەرگری یان کۆنتڕۆڵی شوێنەوارە نەخوازراوەکان و بەرزکردنەوەی شوێنەوارە خوازراوەکان بە قبووڵکردنی هزری بازرگانی لەسەربنەمای ڕیسککردن؛
  • بەدیهێنانی دۆخی گونجاو لە پێناو ئەرکی سەرەکیی (سیمان سامان)، واتا بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی چیمەنتۆی ڕەش؛
  • بەکارهێنانی شارەزایی و پەرەپێدانی تواناکانی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ چاکسازی بەردەوامی گشت ئیشەکان لە ڕێگای وانە بەرفراوانەکاندا؛
  • هاندانی ستاف بۆ هاریکاری لە پێناو بەرزکردنەوەی کواڵیتی؛
  • پاراستنی ژینگە؛
  • بەرگری لە نەخۆشی و گرینگیدان بە باری تەندروستی ستاف؛
  • ڕەچاوکردنی پێوەرە یاساییەکان و بڕیارە کارپێکراوەکانی بواری پیشەسازی و چاودێری وزە؛
  • بەکارهێنانی کەرەستە و سەرچاوەی تایبەت و کڕینی شتومەک و خزمتگوزارییە بەسوودەکان بە باشترین شێوە؛
  • دڵنیایی لە بەردەستبوونی زانیاری و سەرچاوە پێویستەکان بۆ کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی وزە بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی سستەمی چاودێری وزە؛
  • بەدیهێنانی کارگەی ڕازاوە و خاوێن و هێمن لە ڕێگای دەرخستن و کۆنتڕۆڵی هەموو چەشنە مەترسییەکی ئەمنی و تەندروستی و ژینگە لەسەر بنەمای سستەمی ڕازاندنەوەی کارگە.
  • بە مەبەستی بەدیهێنانی خاڵانی ئاماژەپێدراو ئەم کۆمپانیایە، پابەندە بە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی سستەمی بەڕێوەبەرایەتیی یەکگرتووی IMS، بە ڕەچاوکردنی سستەمی چاودێری کواڵیتی ISO9001:2015، سستەمی چاودێری ژینگەپارێزانە ISO14001:2015 و سستەمی تەندروستی پیشەیی OHSAS18001:2007 و هەروەها سستەمی چاودێری وزە لەسەر بنەمای ستانداردی ISO50001:2011 و سستەمی ڕازاندنەوەی کارگە (55)، لە هەموو ئاستەکانی کۆمپانیاکەدا. هەروەها بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت بەردەوام کاربکات بۆ بەدیهێنانی ئەو خاڵانەی لای سەرەوە بە شێوەیەکی هەرچی باشتر.

  • من شەهریار گەراوەندی کە لە خوارەوە واژووم کردووە، بە بڕوای تەواو و بە لێبڕانەوە، بەڵێندەدەم بە جێبەجێکردنی سستمە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگاکەمان و خۆم پابەند بە جێبەجێکردنی هەموو ئەو خاڵانە دەزانم لە سەرەوە ئاماژەیان پێدرا. هەروەها، یەکە بە یەکەی ستافی هاوکارانیشم پابەند ئەکەم بە تێگەیشتن لە خاڵەکان و جێبەجێکردنیان بە هیوای هاوکاریکردن بە ئامانجی بەدیهێنانی گشت ستاندارد و پێوەرەکان و سستەمە بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەپێکراوەکان و هەوڵدانیان بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ بەرزکرنەوەی ئاستی کواڵیتی کۆمپانیاکەمان.

     

  •