لاپەڕەی سەرەکی

له ساڵی 2004دا گروپی پیشەسازی مودەلەل به بەرپرسایەتی (حاجی جەواد مودەلەل) بڕیاریدا کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ به ناوی سیمان سامان له مەودای 12 کیلۆمەتری جادەی کرماشان بۆ ئیسلام ئاوای غەرب دروستبکات تاکوو سەرەڕای وڵامدانەوە به پێویستیه ناوەکیەکان دابینکەری داخوازی ڕوو به زۆربوونی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت عێراق بێت. لە سەرەتادا لیکۆڵێنەوەی جۆراوجۆر لەسەر زەوی و ماکی خاو بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنی دروستی کارخانه ئەنجامدرا که له کۆتاییدا ئەم کارخانه له شوێنێکدا به ڕووبەری 100 هەکتار به مەودای 200 مەتری له کانە سەرەکیەکان بنیاتنرا.

images6

چۆنیەتی و گەشەی بەردەوامی ژینگەیی له سەرەتاوه ئامانجی ئێمه بوه و ئەمە هۆکاری وردی زۆری ئێمه لەسەر هەڵبژاردنی دابینکەرانی کەرستەکانی پرۆژەدایه. ئێمه به دوایین تەکنۆلۆجیای ڕۆژەوە پێشدەڕۆین تاکوو بەرهەمێک به چۆنیەتی زۆرەوه که شایانی مشتەریەکانمان بێت نیشانبدەین.

پیشەسازی سیمان سامانی غەرب بریتیه له دوو هێڵی بەرهەمهێنان، هەر هێڵ 3 هەزار و 500 تەن کلینکەر لە ڕۆژدایه. له دێرایشی بەرهەمهێنان و بارگیری چیمەنتۆدا تا 10 هەزار تەن دێرایشسازی کراوه.جێبەجێکردنی ئەم پرۆژه له مانگی سەرماوەزی ساڵی 1383ی هەتاوی (2004ی زایینی) دستیپێکرد و پاش 36 مانگ ئیشی بێوەستان له سەرماوەزی ساڵی 1389ی هەتاوی (2007ی زایینی)دا یەک هێڵ و له بەفرانباری هەمان ساڵدا هێڵی دووەمی گەیشته قۆناغی سوودوەرگری که ئەمە رێکۆردێکی نوێ له بنیاتنانی یەکەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ له وڵاتدایه.

 یەکەی بەردشکێن خاوەن دوو خولێنەری چەکوشی به دێرایشی وردکردنی 1600 تەن له کاتژمێردا گەورەترین بەردشکێنی ئێرانه و پاشان ساڵۆنی تێکەڵکردن به درێژایی 528 مەتر به جێگرتنی4 پایل و دێرایشی هەر پایل 30 هەزار تەن سەرجەم 120 هەزار تەن بنیاتنراوه، لەم ساڵۆنەدا یەک ئامێری Stacker به دێرایشی 2 هەزار تەن له کاتژمێردا و دوو ئامێری Reclaimer هەر کام به دێرایشی 450 تەن که ئەرکی سەرەکی خۆراکگەیاندن به ئاشەکانیان هەیه دانراوه و ئاشەکانی هەر دوو هێڵ له جۆری باگردێنین هەرکام به دێرایشی 300 تەن له کاتژمێردا.دێپارتمانی پێژان هەرکام به دێرایشی 3500 تەن کلینکەر له ڕۆژدایه و له بەشی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا 3 ئامێری ئاشی گوڵوڵەیی به دێرایشی بەرهەمهێنانی هەرکام 160 تەن له کاتژمێردا دانراوه که توانایی بەرهەمهێنان و سایین لەم 3 دێپارتمانەدا لەگەڵ ڕاگرتنی بەڕێوەبەرایەتی وزه تا 10 هەزار تەن چیمەنتۆیه. بارگیرخانەی چیمەنتۆی سامان بریتیه له 4 هێڵی بارگیری هەڵرژاو که دێرایشی هەر هێڵ 200 تەن له کاتژمێردایه و 4 ئامێری روتوپکەر به دێرایشی150 تەن له کاتژمێردا بۆ بەستەبەندی پاکەتی چیمەنتۆ ئامادەکراوه. به هەبوونی ئەم دێرایشی بارگیرییەوه بەپێی داخوازی مشتەری ئەگەر هەموو بەرهەمەکانی پاکەتی و هەڵرژاوەیی داوابکرێت ئەم تواناییە هەیه که به خێرایی داخوازی مشتەری دابینبکرێت.

سیمان سامانی غەرب به سەرکەوتوویی هەموو ستانداردەکانی ناوەکی له پیشەسازی چیمەنتۆدا وێنەی 1-325 و 1-425 و 1-525 و تیپی 2 و تیپی 5ی وەرگرتوه و ماوەیەکی کەم پاش رێخستنی کارخانه ستانداردە نێونەتەوەییەکانی ISO 9001:2008ی له کۆمپانیای SGSی سویسرا وەرگرتوه و پاشان بۆ یەکەمین جار له پیشەسازیدا ستانداردی ISIRI 13000ی وەر گرتوه که ستانداردێکی هەمەلایەنەیە بریتی له ستانداردەکانی ISO 14001 ,ISo 9001:2008 ,OHSAS18001,5S,IMS و بەڕێوەبەرایەتی وزه و هتد ... .